خزمەتگوزارییەکان

خزمەتگوزارییە دەروونیەکان

دکتۆرە دەروونییەکانی ئێمە یارمەتی چارەسەرکردنی چەندەها نەخۆشی دەدەن بە بەکارهێنانی شێوازی پراکتیکی و باوەڕپێکراو. چارەسەری دەروونی یارمەتی ئەوکەسانە دەدات کە کێشەی دەروونی و سۆزداریان هەیە لە ڕێگەی کۆتایپێهێنان یان زوو کۆنترۆڵکردنی نیشانەکان بۆ پاشترکردنی دۆخی دەروونی نەخۆشەکە. چارەسەری دەروونی بەکارهێنراوە لە چارەسەرکردنی خەمۆکی، نیگەرانی، وەسوەسە و نەخۆشیە دەروونیەکانی تر.

چارەسەری دەروونی یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک بێزاربوون لە مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکانی ڕۆژانە، فشاری سۆزداری، نەخۆشی جەستەیی، لەدەستانی کەسانی نزیک و هاوڕێ (وەک مردنی یەکێک لە ئازیزان)، وە حالەتی دەروونی تایبەت (وەک خەمۆکی و نیگەرانی). جۆری جیاواز لە چارەسەری دەروونی هەیە. هەریەکێكیان لە حاڵەتێکی دیاریکراودا کاریگەرن. دەرمان و جۆرەکانی تری چارەسەر ئەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەگەڵ چارەسەری دەروونی.

چارەسەری دەروونی منداڵان ئەرکێکی تایبەت و بەتینە لەبەرئەوەی کەسی چارەسەرکەر کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی هەڵسوکەوت و و لایەنی دەروونی منداڵەکە، گۆڕین یاخود وەستاندی نیشانەی نەخۆشیە دەروونیەکە، و گۆڕینی کەسایەتی منداڵەکە گەنجاندنی بۆ ناو کۆمەڵگا. لەریگەی چارەسەری دەروونی، کێشەی چالاکی بەشداربوون چارەسەر دەکرێت و یارمەتی دەدرێن بۆ بەدەستهێنانی دەروونێکی تەندروست و پێگەیشتوو.
جیاوازیەکی ئەوتۆ نییە لەنێوان پڕۆسەی چارەسەرکردنی دەروونی لە گەوران وبەساڵاچواندا. بێگومان گەورەبوونی تەمەن و گۆڕانکارییە جەستەییەکان دەبنە هۆی کێشەی دەروونی کە تایبەتن بەم گروپی تەمەن. ئامانجەکانی چارەسەری تاکەکەسی بۆ کەسانی بەساڵاچوو بریتین لە پاراستنی باوەڕبەخۆبوون بێ گرنگیدان بە گۆڕانی جەستەیی، سێکسی، و کۆمەڵایەتی و لە ئەنجامدا بتوانن کاتە خۆشەکانی خۆیان بەسەربەرن. بەگشتی چارەسەری دەروونی بەساڵاچوان دۆخێک و کێشەیەکی چەسپاوە، لە ڕووی کەسایەتەوە چارسەری دەروونی هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر دەدات بەبێ هەولدان بۆ گۆڕینیێکی توند و زۆردیار لە کەسایەتی بەساڵاچووەکە.

حاڵەتە هەوەسی و سۆزدارییەکان یەکێکن لە جۆرە هەرە باوەکانی نەخۆشییە دەروونیەکان لە هەموو تەمەنێکدا. ئەم نەخۆشییە دەروونیانە لەوانەیە بەشێوەیەکی ناوەندی بێت وەک خەمۆکییەکی کەم و ئاسایی، یاخود حاڵەتێکی توند، مەترسیدار، درێژخایەن و سەرهەڵدانێکی بەردەوام . ئەم گروپەی نەخۆشیە دەروونیەکان لەوانەیە بەهۆکارێکی زانراو تووشببن وەک خەمۆکیەکی توند لەدوای لەدەستدانی کەسێکی ئازیز، ڕوداوێکی دڵتەزێن، یان مایەپووچ بوونی ماددی.

نیگەرانی نیشانەیەکی ئاگادارکەرەوەیە کە مەترسییەک ڕوودەدات و کەسێک دەتوانێت دەستبەکار بیت و کۆنترۆڵی بکات. هەربۆیە نیگەرانی دەرخەری مەترسییەکی ناوەکی یان دەرەکییە و پارێزەری ژیانە، بەڵام کاتێک نیگەرانی بێزارکەر دەبێت و بەخەستی لە ژیانی رۆژانەدا دەردەکەوێت، ئەم نیگەرانییە دەبێتە نەخۆشی.

نەخۆشییەکانی نیگەرانی بریتین لە نەخۆشی ترسان( بەتەنها یاخود لەگەڵ ترسێکی زۆر لە شوێنیكی گشتیدا)، ترسێکی نائاسایی لە شتیکی تایبەت، ترسێکی نائاسایی لە کۆمەڵگا، نیگەرانی گشتی، و نەخۆشی فشاری توند. چارەسەرەکان بۆ نەخۆشیەکانی نیگەرانی بریتین لە دەرمان و چارەسەری دەروونی.

نەخۆشی تایبەتمەندی کەسی بریتیە لە چەند حاڵەتێکی دەروونی و دیارترین نیشانەشی بریتیە لە ڕەوشتێکی ڕەق و سەرسەخت لە کەسی تووشبوودا. ئەم نەخۆشی و  ڕەوشتانە وا لە کەسەکان دەکەن کە ناڕێک وپێک بن لە پێویستیەکانی ڕۆژانە و پەیوەندی کۆمەلایەتی بپچڕێنن.

نەخۆشییەکانی تایبەتمەندی کەسی بەشێوەیەکی گشتی لە پێگەیشتواندا دەستپێدەکەن، نەخۆشی مەترسیدار، زاڵ و بەردەوامن، و دەبنە هۆی تێکشکانی تەندروستی کەسەکە بەشێوەیەکی توند.

زوو دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیانە زۆر گرنگە لەبەرئەوەی لەگەڵ دەستپێکردنی چارەسەر، کەمترین زیان و لێکبڕان ڕوودەدات لە کەسێ بەرکەوتوو و دەوروبەرەکەشیدا.

چارەسەری دەروونی سەرەکیترین چارەسەرە بۆ نەخۆشی تایبەتمەتی کەسی، لە هەندێک حاڵەت دەرمانیش کاریگەرە.

شێواوی سێکسی پێکدێت لە نا ئاسایی لە خەیاڵە سێکسیەکان، ئارەزووە سێکسیەکان، وە ڕەوشتە سێکسیەکان لەکاتێکدا ئەو کەسانەی بەژداری دەکەن کە پێیان خۆش نییە ببنە بەشێک لەوان و لەو شێواویە نائاساییانە. چارەسەرکردنی شێواوی سێکسی بەشێکی گرنگە لە زانستی دەروونیدا. شێواوی سێکسی ئاکامی دەستنیشانکراوی هەیە لەڕووی کەسێتی و کۆمەڵایەتی و یاساییەوە وە هەروەها کاریگەرییە نەخوازراوەکانی سنووری کەسی تووشبوو تێدەپەڕێنن. بۆیە، چارەسەرکردنی شێواویە سێکسیە جۆراوجۆرەکان، ئامانجیان بۆ دروستکردنی کاریگەری زیاترە لەسەر لایەنە دەروونیەکانی کەسی تووشبوو وە باشتر کردنی کوالێتی ژیانی کەسەکە، وە ڕێگریکردن لە کەسانی تر کە ببنە قوربانی وە وابکەین کە کۆمەڵگە پارێزرا و سەلامەت بێت بە تایبەتی بۆ کەسانی پێنەگەشتوو.

ئەو شێواویانەی کە لە شێواوی جەستەیی دەچن نەخۆشیەکی بەربڵاون کە نیشانە و دەرکەوتە جەستەییەکانی بەشێکی سەرەکین لە پێکهاتەی نەخۆشییەکە. هەروەها دەبنە هۆکاری نەخۆشیە جەستەییەکانیش. زارازەی ” Somatoform” لە وشەیەمی یۆنانی وەرگیراوە. “جەستە”. شێواویەکە بریتیە لە پێکداچون لە نیوان جەستە و مێشک، بە جۆرێک کە مێشک بەڕێگایەک کە هەتا ئێستا دەستنیشان نەکراوە نامەی جۆراوجۆر دەنێرێت کە کار دەکاتە سەر هۆشی کەسەکە وە کێشەیەکی گەورە لە جەستەدا دروست دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا چەند میکانیزمێکی نەزانراوی دەروونی و مێشکی هەیە کە دەبنە هۆکاری لاوەکی یاخود دروستبوونی گۆڕانکاری نەناسراو لە بەشی کیمیایی دەمارە ڕاگەیاندن، بەشی دەروونی دەمارە ڕاگەیاندن، وە بەشی بەرگری دەمارە راگەیاندن کە دەبنە هۆی نەخۆشیەکە. چارەسەری سەرەکی ئەم شێواوییە چارەسەری دەروونی و چارەسەر لە ڕێی دەرمان لە خۆ دەگرێت.

لەدەستدانی یادەوەری بەشێکی دیاردەیەکی چەسپاوە لە بەساڵاچووندا، ئەگەر تۆ هەمیشە تووشی ئەو حاڵەتە دەبیت کە شتی چەند کاتژمێرێک پێشترت لەبیردەچیتەوە، ئەوا تۆ ئەزموونی تووش بوون بە لەدەستدانی یادەوەری ماوە کورت خایەن دەکەیت. یەکەم شت لەو کاتەدا کە بە خەیاڵتدا بێت ئەوەیە کە تۆ ئەلزەهایمەرت هەیە، بەڵام هەموو لەدەستدانێکی یادەوەری ناگەڕێتەوە بۆ ئەلزەهایمەر. زۆرینەی نەخۆشیە دەروونیەکان دەکرێت ببنە هۆی لەدەست دانی یادەوەری، دەستنیشان کردنی هۆکاری لەبیرچوونەوەکە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە بتوانیت یادەوەریت بەهێز بکەیت یاخود ڕیگری بکەیت لەوەی کە زیاتر بێت

خزمەتگوزارییە دەروونیەکان

دکتۆری شیکەرەوەی دەروونی دکتۆرێکی دەروونیە یاخود پزیشکێکی دەروونزانە کە چارەسەری دەروونی بۆ شێوازی چارەسەرەکردنەکە هەڵدەبژێرێت. دەرووناسە شیکەرەوەکان باوەڕیان وایە کە ئەونەخۆشییانەی کە تووشبوانیان پێشنیاری پسپۆڕێکی دەروونیان بۆ دەکرێت بۆ چارەسەرکردن تەنها ڕووکاری نەخۆشیەکەن و گرفتی سەرەکی زیاتر پەیوەندی بە نیمچەهۆشیاری خەڵکی و کێشەکانییانەوە هەیە. .پزیشکە دەروونیەکان هەوڵدەدەن کە ئەو ناڕێکیە بدۆزنەو و چارەسەری بکەن بە لێکۆڵینەوە لە ڕابڕدووی کەسەکان. چونکە هەمووان ئاگادار نین لەو بابەتە هەستپینەکراوانەی کە لە مێشک و خەیاڵیاندا هەیە. هەربۆیە دکتۆرە دەروون ناسەکان دەتوانن لەم ڕێگەیەوە یارمەتی کەسەکە بدەن.

ڕاوێژی خێزانی یاخود چارەسەری پەیوەندیە سۆزدارییەکان جۆرێکە لە چارەسەری دەروونی یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە بۆ ئەوەی جیاوازیەکانی نێوانیان جیابکەنە و چارەسەری بکەن و پەرە بە پەیوەندیەکەیان بدەن. لەڕێێ چارەسەری پەیوەندی سۆزداریەوە.

چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان تەنها ئامانجی ڕاوێژکاری خێزانیی نیە. ئامانج لێی دروستکردنی یەکەیەکی خێزانیی سەرکەوتووە کە تاکەکانی خێزانەکە لەیەکتر تێبگەن و پێویستیەکانی یەکتر بناسنەوە لە کاتی گونجاودا وە دانانی هاوسەنگیەک لەنێوان پێویستیەکانی خۆیان و پێویستیەکانی تاکەکانی خێزانەکەدا.

ڕاوێژکاری خێزانیی بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پێویستیەکانی هەریەک لە تاکەکان بە لەبەرچاوگرتنی پیناسەی خێزانێکی تەندروست وە هەوڵ دەدات هاوسەنگی پێویست دروست بکات بە تێکەڵکردنی پێداویستی تاکەکانی خێزانەکە. هەربۆیە هەموو جۆرە کێشەیەکی خێزانی ئەم جۆرە ڕاوێژە خێزانیە دەگرێتەوە و تێیدا باس دەکرێت.

هاوسەرگیری خۆی لە کۆمەڵێک بەڵێن و بەرپرسیارێتیدا دەبینێتەوە. لە هەموو هاوسەرگیریەکدا هەردوو لا بەڵێن دەدەن کە هەنگاوی گرنگ و پیویست بنێن بۆ دروستکردنی ژیانێکی تەندروست پێکەوە و بۆ هەمیشە پەیوەست بن بە خۆشەویستی و سۆزیان بۆیەکتری. بەڵام بۆ پابەند بوون بەم بەڵێنانەوە سێ شتی گرنگ پێویستە پێوانە بکرێن پێش هاوسەرگیری: ئامادەیی هەردوولا بۆ پێکهێنانی ژیان پێکەوە، گونجان و سازانی هەردوو لا و خێزانەکانیان پێکەوە، وە لە کۆتایشدا توانای پەیوەندیبەستن و خۆگونجاندنی هەردوولا. لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵک ناتوانن راستیەکان ببینن و لێی بکۆڵنەوە پێش هاوسەرگیری بەهۆی هەبوونی هەست و پەرۆشیەکی زۆر، باشترە کە بەشوێن ڕاوێژکاریکی پێش هاوسەرگیریدا بگەڕێیت لەلایەن کەسێکی ئەزمووندار و کارامەوە لەو بوارەدا. ئەمەش واتای ئەوە نیە کە بە جۆرێک ڕاوێژکارەکە بڕیاڕبدات لە سەر ژیانی تۆ، بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ هەردوولادا دەکرێت و تاقیکردنەوەی کەسێتی ئەنجام دەدرێت ئەگەر پێویست بوو، ئەو دەتوانێت ئاگادارت بکاتەوە لەو ئاڵانگەری و کێشانەی کە لەبەردەمتدایە و وە وات لێبکات کە ڕووبەڕوویان بیتەوە.