دەربارەی ئێمە

بەخێربێن بۆ خزمەتگوزاری ئۆنڵاینی تەندرووستی دەروونی

سەنتەری ئۆنڵاینی تەندروستی و چاکبوونەوەی دەروونی، خزمەتگوزاری دیاریکردن و چارەسەر و ڕاوێژکردنی دەروونی پێشکەش دەکات، لە بواری تەندرووستی ڕەفتار و دەروونی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لە تەندرووستی ئۆنڵایندا.

پسپۆڕانی GVMH ئەزموونی کۆکراوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵیان هەیە لە دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتانەدا.

وێبسایتی GVMH  خزمەتگوزاری پارێزرا و پێشکەشدەکات بۆ گەیاندنی نەخۆش بە کەسانی پسپۆڕ لە چارەسەری ڕەفتاری یاخود دەروونی. خزمەتگوزاریەکانمان سنوور و شوێنی جوگرافی تێدەپەڕێنێت و وا دەکات پێویستت بە گه‌شتکردن نەبێت بۆ گەیشتن بە پزیشكه‌ پسپۆره‌كان.

وێبسایتی GVMH  تۆڕە ڤیدۆیی و تەلەفۆنیەکان بەکاردەهێنێت بۆ گەیاندنت بە پزیشكه‌ پسپۆرەکەت لەو بوارەدا کە دەتەوێت.

ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لە وێبسایتی GVMH   هەیە لەلایەن کەسانی ئاشنا بە زمان و کلتوری جۆت پێشکەشت دەکرێت.

ئێمە لێرەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە تەندروستی دەروونی و سەلامەتی کە بە ئاسانی دەست ئەکەون لە رێگەی کەسانی شارەزا و ڕاهێنراو لە بواری تەندروستی دەروونی. ئامانجی ئێمە بریتیە لە پەرەپێدانی تەندرووستی دەروونی تاکەکان بە پشت بەستن بەو شتانەی کە پێویستیانە، بە بێ ئەوەی بۆ چارەسەرکردن سەفەر بکەن.

چارەسەری دەروونی بەخەیاڵێکی فراوانەوە تێکڕای هەموو  خزمەتگوزاریە دەروونیەکان دابین دەکات. لە ڕێگەی تیمی نێودەولەتی کە پێکهاتوون لە کەسانی شارەزای بواری دەروونی و سەلامەتی لە هەموو جێگەیەکی جیهانەوە. ئێمە ئەزانین کە دەروونێکی باش ریگەریەکی درێژخایەنی هەیە لەسەر تەندروستی جەستە و مێشکمان و هۆکارێکە بۆ ئەوەی ژیانێکی هاوسەنگمان هەبیت. بەڵگە زانستییەکان ئەوە دەردەخەن کە سەلامەتی دەروون کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ساڕێژبوونی جەستە . ئێمە مەشقی زانستی بەکاردەهێینین لە کارکردنمان لە باشترکردنی سەلامەتی دەروونی.

ئێمە هەولی تەواو دەدەین بۆ باشترکردنی تەندروستی دەروون و ئاسان کردنی چارەسەری دەروونی و جەستەیی. کەسە شارەزاکانی ئێمە پاڵپشتی تەندروستی دەروون ئەکەن بەپێی نوێترین شێواز و ڕینوێنی  زانستی .خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداربووان پەیوەست دەکەن بە پزیشکە پسپۆرەکانەوە بە مەبەستی هەڵسەنگاندن، لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە.

سروشتی خزمەتگوزارییە فراوانەکانی ئێمە ڕێگە دەدات دکتۆرەکانمان لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە بەردەست بن و هیچ پێویست بە سەفەر کردن نەکات. ئێمە بەسەر سنوورە جوگرافییەکاندا زالبووین و هەموو خزمەتگوزارییەکانمان بە نرخێکی گەنجاو بەردەست کردووە. هەرچەندە حالەتە دەروونیەکان لە لەلایەن هەندێکەوە بەشێوەیەکی نەرێنی سەیردەکرێن، هەڵسەنگاندنەکانی ئێوە بەشێوەیەکی باوەڕپێکرانەوە پارێزراو دەبێت و بۆ هیچ کەس و لایەنێک ئاشکرا ناکرێت. لەبەرئەوە، ئێوە هونەر و چاالاکی تەندروستی و سەلامەتی دەروونی وەردەگرن لە کەشێکی تایبەتمەند و ئارام لە ماڵەکانی خۆتاندا.

– بەکارهێنانی کەسانی ئەکادیمی لێهاتوو کە شارەزاییەکی باشیان لە بواری تەندروستی دەروونی هەیە.

– ڕەخساندنی دۆخێک کە تیایایدا زانستی هونەری و ئامێری باوەڕپێکراو بۆ هەڵسەنگاندن و بەرەوە پێشبردنی تەندروستی دەروونی و سەلامەتی بەشداربووەکانمان تێیدا بەکاردەهێنرێت.

– بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، باوەڕپێکراو، و پارێزراو بۆ پەیوەندی بەستنی بەشداربوەکانمان لەگەڵ کەسانی پسپۆر.

– بەکارهێنانی بنچینەی کلتوری و زمانی بۆ فراوانکردنی بازنەی گونجاندن لەنێوان بەشداربووان و پزیشکانمان.

– بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ زالبوون بەسەر سنوورە جوگرافییەکان و پێویستی سەفەرنەکردن

– بەکارهێنانی شارەزای نێودەولەتی بۆ کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکان.

Organization Chart