پرسیارە باوەکان لەلایەن خەڵکەوە

خەڵک ڕاوێژی ئۆنڵاین پەسەند دەکەن چونکە:

  • پەرە دەدات بە گەیشتن بە گرنگیدانێکی زیاتر.
  • لەڕێی ئۆنڵاینەوە مەوعیدەکان ڕێکدەخەیت.
  • گونجاو و ئاسانە.
  • پسپۆڕەکان هاوزمان و کەلتوری خۆتن.
  • سەردانێکی ئۆنڵاینی پارێزرا و سەلامەتە.

    گرووپەکەمان پێکهاتووە لە باشترین و بە ئەزمووندارترین پسپۆڕەکانی دەرووناسی و  دەروونزانەکان. ئەم گروپە دەتوانێت هاوکاریت بکات لە چارەسەری نەخۆشیە دەروونیەکان، کێشە تایبەتە کەسییەکان، وە هەروەها چەندین چارەسەری جۆراوجۆری دیکە بەردەست دەخات. ڕاوێژی ئۆنڵاین پێشکەشی بەکارهێنەر دەکەن و ئامۆژگاری و پێشنیار دەدەن بە بەکار‌هینەران.

    -دەتوانیت لیستی دکتۆرەکان و ئەندامەکانی سەنتەرەکە ببینیت وە پلە زانستیەکانیان ببینیت

    پسپۆڕێکی تەندروستی دەروونی هەڵبژێرە.

    -موعیدێکی ئۆنڵاین ڕێکبخە و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسە شارەزاکان ئەنجامبدە.

    هەریەک لە پزیشەکە دەرووناس و دەروونزانەکانمان خزمەتگوزاری ڕاوێژکردن پێشکەش دەکەن. چارەسەر لەڕێی دەرمانەوە تەنها لەلایەن دکتۆرە دەروونزانەکانمانەوە پێشنیاردەکرێت. ڕاوێژکردن لەلایەن هەردوو لە پزیشەکە دەرووناس و دەروونزانەکانمان ئەنجامدەدرێت بەپێی ئەزموون و شارەزایی خۆیان لەو بوارەدا.

    بەپێی هەر سەنتەرێکی تایبەت، پێویستە دکتۆرەکان شارەزایی تەواویان هەبێت لەو بەشەدا؛ هەروەها پێویستە بەلایەنی کەمەوە بڕوانامەی زانکۆ یاخود ئەزمونێکی زۆریان هەبێت لە لێکۆڵینەوە لەو بوارەدا. پێویستە هیچ پێشینەیەکی تۆمارکراویان نەبێت لە تاوان و بەدڕەوشتیدا. دکتۆرەکانمان باشترینەکانن لە ناو هەمان ئەو کەسانەی کە هاوپیشەیانن.

    لەدەستدانی یادەوەری بەشێکی دیاردەیەکی چەسپاوە لە بەساڵاچووندا، ئەگەر تۆ هەمیشە تووشی ئەو حاڵەتە دەبیت کە شتی چەند کاتژمێرێک پێشترت لەبیردەچیتەوە، ئەوا تۆ ئەزموونی تووش بوون بە لەدەستدانی یادەوەری ماوە کورت خایەن دەکەیت. یەکەم شت لەو کاتەدا کە بە خەیاڵتدا بێت ئەوەیە کە تۆ ئەلزەهایمەرت هەیە، بەڵام هەموو لەدەستدانێکی یادەوەری ناگەڕێتەوە بۆ ئەلزەهایمەر.